لە نەغەدە بەهۆی سێڵاو 15٠ سەر مەڕ تێدا چوون
20:27 - 27 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە گوندی \"كارێزەی عەجەم\"ی سەر بە شاری نەغەدە بەهۆی هاتنی لافاو 150 سەر مەڕی وەرزێڕان تێدا چوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری نەغەدە، لە رۆژانی رابردوودا بارانێكی توند و بەخوڕ باریوە و لە گوندی \"كارێزەی عەجەم\"،150 سەر مەڕی وەرزێڕانی ئەو گوندە بەهۆی هاتنی لافاوەوە تێدا چوون و زەرەر و زیانێكی زۆر بە مەڕدارانی ئەو گوندە گەیشتووە.
لە رۆژانی رابردووشدا بەهۆی هاتنی سێڵاو لە گونەکانی \"کەرێزە، تازەکەند، تەڵخاب، شۆراکەندی، دەربەسەر\"ى سەر بە بەخشی \"محەمەدیار\"ی شاری نەغەدە وێڕای زەرەر و خەساری زۆر لە ماڵی هاووڵاتییان ٥٠٠ سەر مەڕیان تێدا چوون.
ساڵانە لە ناوچە كوردنشینەكان بەهۆی باران و سیڵاو و رووداوە سروشتییەكان زەرەر و خەساری زۆر لە وەرزێڕ و مەڕداران دەدرێت، بە وتەی شایەتحاڵان زۆر جار بەهۆی نەبوونی بیمە و نەدانەوەی خەسار لەلایەن ناوەندە پێوەندیارە حكوومەتییەكان، دەبێتە هۆی تێكشكانی وەرزێر و مەڕداران و ناچار دەبن دەست لەو كار هەڵبگرن.