لە ناوچەی سنووریی پاوە سێ کۆڵبەر بریندار کران

11:27 - 26 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "تاهیر قوبادی"، "میلاد قوبادی" و "شادمان کەریمی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی "هانەگەرمەڵە"ی بەخشی نەوسوودی پاوە بریندار کران.

ئەو سێ کۆڵبەرە لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە.

ئەو سێ کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا پشت و دەست و لاقیان بە گولـلەی ساچمەیی هێزە نیزامییەکان بە توندی بریندار کراوە.

ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "شەرکانـ"ـی بەخشی نەوسوودی پاوەن و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری پاوە کراون.