لە ناوبردنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن هیزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە

12:39 - 15 خاکەلێوه 2720

سپای پاسداران بە هاوکاریی هێزە  ئینتزامییەکان ئەو دارستانانەی کە نزیک لە پایگاکانی خۆیانن، بە مەبەستی زیاتر دروس کردنی شوێنی نیزامی، دارستانەکانیان بڕیوە و ژینگەی ئەو شوێنانەی تێکداوە.

سەرچاوەیەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "سپای پاسداران لە پایگاکانی گوندەکانی "پایگای سپای شاری چنارە، گوندی وێڵە لە نزیک بەنداوی گاڕان" دارستانەکانی ئەو شوێنانەی بڕیوە و تەواوی ژینگەکەشی تێکداوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە : "پایگای هێزە نیزامییەکانی گوندەکانی "دوێسە و گاڕان بە هاوکاریی سپای پاسداران، دارستانەکانی ئەو دوو گوندەیان لە نزیک پایگاکانی هێزە نیزامییەکان بڕیوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان ئەو گوندانە کردووە لە ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕین، بەپێی یاسا لەگەڵیان هەڵسووکەوت دەکەن.