لە مەهاباد بەهۆی لێدانی مامۆستایەك قوتابییەك رەوانەی نەخۆشخانە كرا

14:42 - 27 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: قوتابییەكی قۆناغی سەرەتایی لە شاری مەهاباد لەلایەن مامۆستاكەیەوە لێیدراوە و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر قوتابییەكی قوناغی سەرەتایی بەناوی محەممەد رەشیدی و لە قوتابخانەیەكی گەڕەكی \"پشت تەپ\"ی مەهاباد لەلایەن ماستاكەیەوە لێی دراوە و بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەكی شاری ورمێ‌ كراوە.

ئەو مامۆستایە بە رەچەڵەك خەڵكی شاری \"بناو\"ە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو رووداوە بە ئاژانسی كوردپای راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی كە بنەماڵەی ئەو قەتابییە سكاڵایان لە لایەنە پێوەندیدارەكان كردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بە دواداچوونێك بۆ ئەو مەسەلەیە نەكراوە.