لە مەریوان كۆڕی رێزلێنان لە عوسمان هەورامی بەڕێوە چوو
15:44 - 16 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ناوەندی فەرهەنگی، هونەریی \"ڤەژین\"، لە مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە پێگە و كەسایەتیی هونەریی مامۆستا عوسمان هەورامی بەتایبەت و تاوتوێی مۆسیقای كوردی، كۆڕێكی بەربڵاوی بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنچشەممە رێكەوتی 14ی گۆڵانی 1391ی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین لە مەریوان بۆ رێزلێنان لە كەسایەتیی هونەری مامۆستا عوسمان هەورامی و لێكدانەوەی مۆسیاقی كوردی و بەتایبەت سیاچەمانە لە هۆڵی زانكۆ \" ئازاد\"ی مەریوان كۆڕێكی شیاوی بەڕێوە برد.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو كۆڕە كە بۆ رێزلێنان لە كەسایەتیی هونەریی مامۆستا عوسمان هەورامی بەتایبەت و بەگشتی توێژینەوە لەسەر مۆسیقای كوردی رێك خرابوو، ئەم بابەتانەی تێدا پێشكەش كرا.
ـ توێژینەوەی ورد لەسەر موسیقای نەتەوەكان و بەراوركردنی سیاچەمانە لەگەڵ جۆری ئەو مۆسیقایانە لەنێو وڵاتانی دیكەدا لەلایەن \"دوكتۆر ئەردەڵان\"ەوە.
ـ شیكردنەوەی ورد لەسەر مێژووی مۆسیقای كوردی و سیاچەمانەو ناساندنی عوسمان هەورامی وەك فەرهەنگۆكی جۆرەكانی سیاچەمانە، لەلایەن \"دوكتۆر دەرویشی\"یەوە.
ـ پیشاندانی كورتە فیلمێكی دێكیۆمێنتاری لەسەر ژیانی مامۆستا عوسمان هەورامی.
ـ دوكتۆر قوتبەدین سادقی: باسێكی تێروتەسەل لەبارەی مۆسیقاو بەرزبوونی ئاستی فەرهەنگیی گەلان و ناساندنی خاڵە گرینگەكانی هۆكار لە بەرز راگرتنی فەرهەنگدا.
لەنێواخنی كۆڕەكەدا مام خدر حەیرانبێژی خەڵكی سەردەشت بە چڕینی چەند حەیرانێك، كۆڕەكەی رازادنەوە و دواتر بەم چەشنە كۆڕەكە درێژەی كێشا.
ـ بەهمەن حاجی ئەمینی: خوێندنەوەیەك لەسەر سەنگی سیاچەمانە و بەتایبەت هونەرمەند عوسمان هەورامی لە قورسایی پێگەی مۆسیقای كوردیدا بە بەراورد لەگەڵ مۆسیقای گەلانی دیكە.
ـ جەلال شەفیعی: هەڵسەنگاندنی باری فەلسەفیی سیاچەمانە و بە پێكەوە گرێدانی فەلسەفەی مۆسیقای كوردی و سیاچەمانە، ئاماژەی بە چەندین تێۆریی فەلسەفی كرد.
لە بڕگەیەكی دیكەی كۆڕەكەدا دوای خوێندنی چەند كۆپلە سیاچەمانە لەلایەن چەند هونەرمەندی دەنگ خۆشەوە خەڵاتی\"بەڕوی زێڕین\" بەدەستی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، پێشكەش بە مامۆستا عوسمان هەورامی كرا و دواتر و چەندین خەڵاتی دیكەش درا بەچەند هونەرمەندێكی دیكە.
بڕیار وایە خەڵاتی \"بەڕوی زێڕین\" هەموو ساڵێك لەلایەن ناوەندی \"ڤەژین\"ەوە بدرێت بەو كەسانەی كەلە بواری مۆسیقای كوردیدا بەردەوام و چالاكن و داهێنان دەخولقێنن.