لە مەریوان خولێکی فێرکاریی چیرۆک نووسی بەڕێوە دەچێت
21:11 - 17 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: خولێکی فێرکاریی چیرۆک نووسی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین، لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
ماڵپەڕی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین بڵاوی کردەوە، کە ناوەندەکەیان بە هاوکاریی مامۆستا \"عەتا نەهایی\" لە نیوەی مانگی بانەمەڕدا خولێکی فێرکاریی تایبەت بە چیرۆکنووسیی کوردی بەڕێوە دەبات.
ناوەندی ڤەژین داوای لە سەرجەم ئۆگرانی چیرۆکنوسی کردووە کە بەمەبەستی بەشداری کردن لەو خولە فێرکارییەدا، سەردانی بنکەی ناوەندی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.
ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک چالاکیی فەرهەنگی و هونەریی وەک: کۆڕی رێز لێنان لە مامۆستا عوسمان هەورامی، بەرز راگرتنی شەوی یەلدا و کۆمەڵێک خولی فێرکاریی زمانی کوردی، مۆسیقا و شێعری کوردی لە شاری مەریوان بەڕێوە بردووە.