لە مەریوان تەندیسی ئەحمەد بەگی کۆماسی دزرا
20:33 - 22 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی بەردەوامی \"دزین\"ی پەیکەری ناودارانی کورد لە کوردستانی ئێران، تەندیسی شاعیرێکی ناسراوی کورد لە مەریوان ببێسەر و شوێن کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە، پەیکەری ئەحمەدبەگی کۆماسی، شاعیری ناوداری کورد، کە هاورێ لەگەڵ پەیکەری ٩ شاعیری دیکەی کورد لە پارکی شانۆی مەریوان داندرابوو، دزرا.
بەرپرسی شارەوانیی مەریوان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بە (ئیرنا)ی راگەیاندووە: \"هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ گەڕاندنەوەی ئەم تەندیسە دەخەینە گەڕ\".
شارەوانیی مەریوان، ساڵی رابردوو بە مەبەستی پاراستنی میرات و مێژووی پێشنیان و ناودارانی کورد، تەندیسی ١٠ کەس لە شاعیرانی ناوداری کوردی لە پارکی شانۆی مەریوان دانا.
مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٣ی هەتاویش، کۆنگرەیەک بۆ یادی ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە \"خاڵۆی کۆماسی\" لە تەلاری فەرهەنگ و هونەری مەریوان بەڕێوەچوو.
ئەحمەد بەگی کۆماسی (١٨٧٦ – ١٧٩٣ی زایینی) لە گوندی بەردە سپی سەربە بەخشی سەرشیوی مەریوان لە دایک بووەو شاعیری هاوچەرخی شاعیری وەک مەولەوی تاوەگووزی بووە.
پێشتریش لە سالی ٨٨ی هەتاویدا پەیکەری هەنەرمندانی کورد لە گۆرەپانەکانی تاران داندرا، و لە ماوەیەکی کورتدا پەیکەری قالەمەڕە هونەرمەندی شمشاڵژەنی کورد بێسەروشوین کرا و بەرپرسانی حکوومەتی بە دزی کردن ناودێریان کرد، بەڵام هاووڵاتییان دیار نەمانی ئەو پەیکەرەیان بە کاری بەرپرسانی حکوومەتی و گروپە توندئاژۆ مەزهەبییەکان لەقەڵەمد ا.
گروپێکی تایبەتی بۆ پێڕاگەیشتن و دۆزینەوەی ئەو پەیکەرە پێکهات، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان لەو بارەیەوە رانەگەیاند.