لە مەریوان بەدژی گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رگەزیی لەناو زانكۆ واژۆ كۆ دەكرێتەوە
13:57 - 3 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش ئەوەی كەلە لە رۆژانی رابردوودا گەڵاڵەی جیاكردنەوەی رەگەزی لە هێندێ لە وانەكانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان بەر فەرمی جێبەجێ كرا، ناڕەزایەتیی خوێندكارانی لێكەوتەوە و سەرقاڵی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانكۆی پەیام نووری مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لە رۆژی 1ی خەزەڵوەرەوە لەناو زانكۆی پەیام نوور و ئەنجومەن و سینفەكانی دیكەی ئەو شارە شەپۆلێكی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیاری جێبەجێ كردنی جیاكردنەوەی رەگەزی دەستی پێكردووە و هەتا ئێستا نزیك بە 5 هەزار كەس واژۆیان كردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە بڕیارە ئەو شەپۆلە واژۆ كۆكردنەوە هەتا رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 4ی خەزەڵوەر دەخایەنێت.
بەپێی هەواڵ و سەرچاوەكان لە مەریوان هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی نوێی خوێندن، زەخت و گوشار و بەرتەسك كردنەوەی چالاكییە فەرهەنگی و سینفییەكان لەناو زانكۆی پەیام نوور دەستی پێكردووە و بە فەرمی لقی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەناو زانكۆ دانراوە.