لە ٥٨مین رۆژی مانگرتنی زیندانیانی كورد لە توركیە كۆمەڵێك رۆژنامەنووس بە مانگرتوان پەیوەست بوون
12:19 - 18 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: مانگرتنی زیندانییانی كورد لە كوردستانی توركیە بەردەوامە و پێی نایە ٥٨مین رۆژەوە، هاوكات ژمارەیەك رۆژنامەنووسی زیندانی، بەشداریی چالاكییەكانیان كرد و دەستیان دایە مانگرتن.
بەپێی دوایین هەواڵ و راپۆرتەكان لە ٥٨ مین رۆژی مانگرتنی زیندانیانی كورد لە زیندانەكانی توركیە، ئەمڕۆ كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی كورد بە مانگرتوان پەیوەست بوون و لەلایەكی دیكەشەوە رەوشی تەندروستیی ژمارەیەكی بەرچاو لەو مانگرتوانە لە مەترسی دایە و بە وتەی كەسوكاری مانگرتوان حكوومەتی توركیە بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە هەنگاوی ئەرێنیی هەڵنەهێناوەتەوە.
ماوەی ٥٨ رۆژە زیاتر لە٧٠٠ زیندانیی كورد لەناو زیندانەكانی توركیە بە مەبەستی مافی بەرگری كردن لە خۆیان لە دادگاكان بە زمانی كوردی و لابردنی سەرجەم تەگەرەكانی بەردەم پەروەردە بە زمانی كوردی و هەروەها ئیزن دان بە دیداری پارێزەران بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندكراوی پەكەكە دەستیان داوەتە مانگرتنی نادیار.
بەپێی زانیاریی ئاژانسی فورات نیووز، هەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی خەزەڵوەر (٨ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) لەناو زیندانەكانی توركیە ٧٦ رۆژنامەنووسی دەستبەسەر كراو هەن كە ١٣ كەسیان خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری نووسینن.