لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، ١٦ کۆڵبەری کورد لە کوردستان کوژراو و بریندار بوونه

14:01 - 15 جۆزەردان 2720

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ١٦ کۆڵبەری کورد لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان هەتا ١٥ی جۆزەردان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و تورکیە لە سنوورەکانی کوردستان  کوژراو و بریندار بوونه.

لە کۆی ئەو ئامارە ٤ کۆڵبەر کوژراو و ١٢ کۆڵبەری دیکە بریندار بوونه.

لە کۆی ئەو ١٦ کۆڵبەرە کوژراوە و بریندارە، ١١ کۆڵبەریان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و ٥ کۆڵبەری دیکەیان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تورکیە کوژراوە و برینداربوون.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنوورەکانی کوردستان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو و بەبێ لە بەرچاوگرتنی ڕیساکانی تەقە کردن، کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردستانیان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی خۆیان.