لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتیی گیرۆدەبوو بە ماددەی سڕکەر لە کرماشان گیانیان لەدەست داوە

11:50 - 6 رێبەندان 2719

بەرپرسی پزیشکی یاسایی پارێزگای کرماشان، باسی لە دوو بەرابەربوونی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیرۆدەی ماددەی سڕکەر بوونە و گیانیان لەدەست داوە، کرد.

"سەلیم خانی"، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی، لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٤٠ هاووڵاتی لە شاری کرماشان، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە پزیشکییە، ئەو ڕێژەیە لە گیانلەدەستدانی تووشبووان بە مادەی سڕکەر، بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو دوو بەرابەر بووەتەوە.