لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٦٧ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون

12:40 - 4 پووشپەڕ 2720

بیاڤی چالاکییەکان: "چالاکێکی ژینگەپارێزی، دوو چالاکی مەدەنی، چوار ڕۆژنامەنووس، پارێزەرێک، سێ چالاکی فەزای مەجازی، چالاکێکی مافی ژنان، دە چالاکی سوننی مەزهەب و دوو ئەندامی مەکتەب قورئان".

هۆکار و چەشنی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان: "٦٦ کەس لە هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و کەسێک لەلایەن لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کراون".

چارەنووسی ٦٥ کەس و شوێنی ڕاگرتنی ٣٥ کەس پاش دەسبەسەرکردنیان ناڕوونە.

 ماڵی ٢٥ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و پشکێندراون و کەرەستەی شەخسیی ٣ هاووڵاتی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

٣ هاووڵاتی لە کاتی دەسبەسەرکرانیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون و هاووڵاتییەک بریندار بووە.

دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکان ژن بوون.

تەنیا تۆمەتی ١٤ کەس لە کاتی دەسبەسەریدا ڕوونە.

٤ کەس بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، ٣ کەس بە تۆمەتی ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان، ٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی لە فەزای مەجازی دژی کۆماری ئیسلامی، کەسێک بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی و هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاریکردنی زیندانییانی هەڵاتوو لە زیندانی سەقز.

دەبێ بوترێت کە لەو ماوەیەدا، دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵ و سیستماتیک، بەتایبەت لە شارەکانی بانە و پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە ڕوویداوە (دەسبەسەرکردنی ١٣ کەس لە پیرانشار و ٨ کەس لە بانە).