لە ماوەی سێ مانگدا، ١٣ هاووڵاتیی تووشبوو به مادەی سڕکەر لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە

11:57 - 17 گەلاوێژ 2722

لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بەهۆی بەکارهێنانی جۆری مادەسڕکەرکان ١٣ هاووڵاتیی لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە، ڕایگەیاندووە؛ لە کۆی گیانلەدەستدانی ئەو ١٣ کەسە که بەهۆی مادەسڕکەرەکانەوە  گیانیان لەدەست داوە ١٢کەسیان پیاو و ١ کەسیان ژن بوونه.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ڕێژە گیانلەدەستداوەی مادەسڕکەرەکان بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٣ کەس زیادی کردووە.

پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران، ساڵی ڕابردوو لەو بارەیەوە بڵاوی کردبووە لە ساڵی ١٤٠٠، بەهۆی بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان ٥ هەزار و ٣٤٢ کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە و لەو ڕێژەیە ٤ هەزار و ٥٦١ کەسیان پیاو و ٧٨١ کەسیان ژن بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران، زۆرترین ئاماری گیانلەدەستداوانی مادەسڕکەرەکان لە ساڵی ١٤٠٠، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩٩ لەسەدا ١٥.٢ بەرز بووەتەوە.

هەربەپێی ئەو ئامارە، پارێزگای ئیلام، یەکێک لەو پاڕێزگایانە بووە کە ٢٧ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی سڕکەر گیانیان لەدەست دابوو.