لە ماوەی سێ مانگدا، 142 چالاكانی فەرهەنگی و سیاسی لە كوردستان دستبەسەر كراون
14:05 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دەزگا قەزایی، ئەمنیەتی ـ پۆلیسیەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، پتر لە 142 كەس لە چالاكانی سیاسی و فەرهەنگیی كوردیان لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران دەستبەسەر كردووە.
بەپێی ئاماری بڵاو كراوە لە ماڵپەڕ و هەواڵدەرییە متمانە پێكراوەكان، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە زۆربەی شار و گوندەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، كۆمەڵێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی كورد یان لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون، یان پاش بانگهێشت كران لەلایەن دەزگای قەزاییەوە قۆڵبەست كراون.
خوێندكاران و چالاكانی ژینگەپارێز بەشێكن لەو دەستبەسەر كراوانە.
تاوانی هێندێ لەو دەستبەسەر كراوانە، \"هەوڵدان بەدژی تەناهی نەتەوەیی\" بەهۆی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی دژدبەری حكومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیەنراوە.
هەروەها لەناو ئەو گیراوانەدا، كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنی، فەرهەنگی و چاپەمەنی لە كوردستان دەبینرێن.