لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووی زایینیدا سەرجەم ١٥٩٠ کۆڵبەر لە کوردستان کوژراون و بریندار کراون

10:06 - 12 بەفرانبار 2721

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەپێی ڕاپۆرتێکی جیاکردنەوە ــ ئاماریدا، ئاماری کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەرانی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووی زایینی (ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢١) دەخاتە ڕوو.

بەپێی ئەو ئامارە،  لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢١ی زایینی، سەرجەم ١٥٩٠ کۆڵبەری کوژراو و بریندارکراو بوونی هەیە کە لەو نێوانەدا ٥١٥ کۆڵبەر کوژراون و ١٠٧٥ کۆڵبەر بریندار کراون.

هەروەها ٢٩ کۆڵبەری کوژراو و بریندارکراو تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بەپێی ئەو ئامارە ٧٦ لەسەدی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژراو و بریندار کراون.

کوژراو و بریندارکردنی کۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە ڕێژەی ٧ لەسەد، بەهۆی سەرمابردوویی و ڕنووی بەفر بە ڕێژەی ٦ لەسەد و هەروەها بەهۆی تەقینەوەی مین بە ڕێژەی ٥ لەسەد لە هۆکارە گرینگەکانی کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران دێنە هەژمار.

بەشی تەواوی ئەم ڕاپۆرتە لە بەشی "فارسیـ"ـی کوردپا هاتووە، بۆ زانیاریی زیاتر لێرە کرتە بکەن.