لە ماوەی حەوت مانگدا لە جوانڕۆ رێژەی جیابوونەوە 18% زیادی كردووە
13:30 - 26 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: فەرمانداری جوانڕۆ رایگەیاندووە: لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا، 528 حاڵەتی ژیانی هاوبەش و 97 حاڵەتی جیابوونەوە لەو شارە تۆمار كراوە، كەوایە یەك لەكۆی پێنج حاڵەتی ژیانی هاوبەش، یەك حاڵەت جیابوونەوە رووی داوە.
ماڵپەڕی خەبەریی عەسری كرماشان لە زاری \"موستەفا عەزیمی\"یەوە بڵاوی كردۆتەوە رێژەی جیابوونەوە لەو شارە بە نیسبەت ساڵی پێشوو زیاتر لە 18% زیادی كردووە، واتە ساڵی پار لە ماوەی 7 مانگدا 18 حاڵەتی جیابوونەوە رووی داوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو رێژەیە گەیشتۆتە 97 حاڵەت.
فەرمانداری جوانڕۆ هۆكارەكانی زیاد بوونی رێژەی جیابوونەوە لەو شارەی بە بێكاری، كاریگەریی خزم و دەوروبەر، نەبوونی شارەزایی هەر دوولا لە ژیانی هاوبەش و هەروەها كاریگەریی راگەیەنە بیانییەكان وەسف كردووە.