لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٦٠ ڕووداوی کار لە شاری کرماشان روویان داوە
15:15 - 22 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کارگەکانی شاری کرماشان ١٦٠ حاڵەتی کار ڕوویداوە.
بەرپرسی ئیدارەی پشکنینەکانی کاری ئیدارەی گشتی تەعاون لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی\"ئیسنا\" ڕایگەیاند: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کارگەکانی شاری کرماشان ١٦٠ حاڵەتی کار ڕوویداوە کە زیاتر لە سەدا ٥٠ی تایبەت بووە بە کرێکارانی بیناسازی.
ئەمیر پەرویزنیما ڕایگەیاندووە: زۆرترین ڕووداوەکانی کار لەو شارە تایبەت بوون بە ئاماری ڕووداوی کار لە شیرکەتە بیناسازییەکان.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها دەڵێت: لە ساڵانی رابردوودا، کە ڕێژەی دروست کردنی بیناکان زۆرتر بوو، بەشی کارگەکانی بیناسازی لە ڕووداوی کاردا، لە سەدا بووە.
بە وتەی ناوبراو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٤هەزار و ٧٨٧ کەس سەردانی ئیدارەی پشکنینی ئەو شارەیان کردووە.
ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمێنی کار بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و ئێران قوربانی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەم کردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.