لە ٨ مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای سنە ٢٣ کرێکار گیانیان لەدەست داوە

10:41 - 5 بەفرانبار 2721

بەڕێوەبەری پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنە لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ٨ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٣ کرێکار لە ئاستی پارێزگای سنە، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەست داوە.

"بێهتاش خانی‌ئابادی"، هەروەها ڕایگەیاندووە: "هەروەها لەو ماوەیەدا، ٣٤٩ کرێکاری دیکە بەهۆی ڕووداوی کار بریندار بوون".

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها وتی: "بەربوونەوە لە بەرزایی بەهۆی ڕووداوی کار، زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانی کرێکارانی بۆ خۆی تۆمار کردووە".

بەڕێوەبەری پزیشكیی یاسایی پارێزگای سنە، لە کۆی گیانلەدەستدانی ئەو ٢٣ کرێکارە، ئاماژەی بە ڕێژەی گیانلەدەستدانی ژنان بەهۆی ڕووداوی کار یان برینداربوونی ژنان لە کاتی کار نەکردووە.