لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٧٣٠ کەس بەهۆی ژەهراویبوون لە ئێران گیانیان لەدەست داوە
بەڕێوەبەرێکی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، بە ئاماژەکردن بە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بەهۆی ژەهراویبوون بە خواردنی دەوا و دەرمان لە ئێران لە ماوەی ٨ ساڵدا، ڕایگەیاندووە: "نزیکەی لەسەدا ٨٠ی ئەو جۆرە حاڵەتە ژەهراویبوونانە بە ئەنقەست و بە ئامانجی خۆکوژی بووە".
هەواڵدەریی "ئیسنا" لە زاری "یەسنا بێهمەنش" بڵاوی کردووەتەوه، لە نێوان جۆرەکانی ژەهرارویبوون لە ئێراندا، ژەهراویبوونی دەوا و دەرمان، زۆرترین حاڵەتی هەیە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی ، لە ماوەی یەکساڵ و نیوی ڕابردوودا، ٢ هەزار و ٣٣١ کەس بەهۆی ژەهراویبوون و بەهۆی خواردنی دەوا و دەرمان، گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆی ئەو ٢ هەزار و ٣٣١ یەک کەسە، یەک هەزار و ٦٠١ کەسیان لە ساڵی ٩٨ و ٧٣٠ کەسیان لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بەهۆی ژەهرایبوون گیانیان لەدەست داوە.
ئەو کارناسە تەندروستییە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە لە نێوان ئەو دەوا و دەرمانەی کە هاووڵاتییان پێوەی گیانیان لەدەست داوە، ترامادۆڵ زۆرترین پشکی لە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بووە و لە ساڵی ٩٨ی هەتاوی، ٢٩٦ کەس بەهۆی خۆاردنی حەبی ترامادۆڵ گیانیان لەدەست داوە و هەروەها لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا، ٨٩ کەس لە کاتی بەکاربردنی ئەو دەرمانە ئازارشکێنە، گیانیان لەدەست داوە.