لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٣ هاووڵاتیی کورد بوونەتەوە قوربانی مین

19:53 - 17 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ڕاپۆرتێکی شیکاری_ئاماریدا، ئاماری قوربانیانی مین لە سەرەتای نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دەخاتە ڕوو.

لە ٢٣ کەسی بەرکەوتووی مین ٣ کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە بەڵگە و سەرچاوەکانی باوەڕپێکراو و زانیاریی کەسانی ئاگادار، لێرەدا ناوەکانیان دەخەینە ڕوو.

لەو ماوەیەدا، حاڵەتی زۆرتر لە قوربانیانی مین لە کوردستان ڕۆژهەڵات ڕوویداوە و کە سەرەڕای ئەوەیکە هیج ڕێکخراوێک یان هیچ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بوارەدا چالاک نییە و ئامارەی ڕاستەقینەوە قوربانیانی مین دەتوانن لەوە زیاتر بێت.

لە کۆی گشتی ٢٣ هاووڵاتیی کورد کە بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا و بریندار بوونه مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ناویاندا بەرچاو دەکەوێت.

هەروەها ٣ کەس لە برینداربووەکان کۆڵبەرن.

بە وتەی عۆسمان موزین، پارێزەری دادگوستەری: لە یاسای قەزایی ئێران جیاوازی لە نێوان قوربانیانی مین لە نێوان منداڵان و گەورەساڵاندا نییە.

بەرکەوتووانی تەقینەوەی مین بە جۆرێک قوربانیانی مین بە ئەژمار دێن، بەڵام بە گشتی لە خەدەمات و ئیمکاناتێک کە بۆ بەرکەوتووان(جانبازان) و بنەماڵەی کوژراوەکان(شهدا)ی شەڕ دەرێت، بێبەرین.

لە ئێران یاسایەکی ڕوون بۆ دەرمان و پشتیوانی مەجانی لە قوربانیانی مین بوونی نییە.

دەقی تەواوی ئەم ئامارە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.