لە ٨ مانگدا، ٢٧٣ کەس بەهۆی ڕوودای هاتوچۆ لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە

12:26 - 3 بەفرانبار 2720

هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیسنا" لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکیی یاسایی بڵاوی کردەوە؛ لە ٨ مانگی ساڵی ٩٩دا، ٢٧٣ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە و ئەو ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، ١٠ لەسەد زیادی کردووە و برینداربوونی ڕووداوی هاتوچۆش لەو ٨ مانگەدا، ٤ هەزار و ٤٥٢ کەس بوونه.

ئەو هەواڵدەرییە حکوومەتییە هەروەها لە زاری بێهتاش خانی ئاباد، بڵاوی کردووەتەوە کە لە ٨ مانگەی ئەمساڵدا، گیان لەدەستداوانی مادەی سڕکەرەکان، ٢٧ کەس بوونە کە ٢٤ کەسیان پیاو و ٣ کەسیان ژن ژنن.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە؛  هەروەها ٦ هاووڵاتی بەهۆی کارەباگرتوویی لەو پاڕێزگایە گیانیان لەدەست اوە، لە کۆی گشتیی ئەو ٦ کەسە کە تووشی کارەبایی‌گرتوویی بوونە ٥  کەسیان پیاو و کەسێکیشان ژنه.

بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکیی یاسایی هەروەها لەو وتووێژەدا، لەگەڵ ئیسنا، پەرەژاوەتەوە سەر حاڵەتەکانی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان وەک: "گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بەهۆی ژاراویبوون بە ئەلکۆل کە ٧ کەس، گیانیان لەدەست داوە، هەروەها لەو ماوەیەدا، ٢٧ هاووڵاتیی لە ئاودا خنکاون.