لە قوتابخانەیەکی کرماشان سووکایەتی بە یارسانەکان دەکرێت

23:06 - 13 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: مامۆستای وانەی پەروەرشی یەکێک لە قوتابخانەکانی کرماشان بێ حورمەتی بە خەڵکی یارسان و پەیڕەوانی ئایینی یاری کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردان مامۆستای وانەی پەروەرشی لە قوتابخانەی سەرەتایی گەڕەکی \"زیبا شهر\"ی کرماشان، پەیڕەوانی ئایینی یاری بە \"نجس\" گڵاو لە قەڵەم دا.

قوتابیان رایانگەیاندووە، بێ حورمەتی کردنی ئەو مامۆستایە بە ئایینی یاری گەیشتۆتە ئاستێک کە هێچ کام لە ئێمە ناوێرین بە ئاشکرا باوەڕمەندبوونی خۆمان بە ئایینی یاری دەببڕن و بەناچاری خۆمان بە موسوڵمان لە قەڵەم ئەدەین.

\"13102.jpg\"
هەر لەو پەیوەندییەدا زیارەتگەی \"سەید فەڕۆخ\" کە بە زیارتگەکی پیرۆزی کوردە یارسانییەکان دادەنرا، ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تێکدرا، ئەوەش لە کاتێک دایە کە ئوستانی کرماشان بە فرە یایینی‌ترین ئوستانی ئێران ئەژمار دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە ماوەیە ماوەیەک پێش ئێستا ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان لە بەخشنامەیەکدا، ئاخاوتن بە زمانی کوردی لە سەرجەم قوتابخانە و پۆلەکانی خوێندنی ئەو پاریزگایەی قەدەغە راگەیاندبوو.