لە قوتابخانەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بانگەشە بۆ مەزهەبی شیعە دەکرێت+بەڵگە

15:34 - 25 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکان‌دا، بانگەشە بۆ مەزهەبی شیعە دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە مەبەستی برەو دان بە مەزهەبی شیعە لە قوتابخانەکانی ئەو ئوستانە، تاقیکردنەوەیەکی لە ژێر ناوی \"حکوومەتی مەهدەوی\" بەڕێوە برد.

ئەو تاقیکردنەوەیە لە کۆتایی مانگی رێبەندان و دەستپێکی مانگی رەشەمەی ئەمساڵدا، لە نێو مامۆستای قوتابخانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا بەڕێوەچوو.

پێشتریش ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لە بەخشنامەیەکدا قوتابخانەکانی ئەو ئوستانەی ئاگادار کردبوویەوە، کە لە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ئامساڵدا خولێکی پەروەردەیی لە ژێر ناوی \"امر بە معروف و نهی از منکر\" بەڕێوە دەبات.

ئەو بانگەشەیەی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆ مەزهەبی شیعە و حکوومەتی ئیمام مەهدی لە کاتێک دایە، کە تێکڕای دانیشتوانی کوردی ئەو ئوستانە هاووڵاتییانی سوننی مەزهەب پێکی دێنن، کە ئەمە نیگەرانەیی زۆبەی بنەماڵەی قوتابییانی لێکەوتۆتەوە.

هەروەها بنەماڵەی قوتابییان لەو باوەڕەدان، کە بەشیکی بەرچاو لە بودجەی قوتابخانەکان و هەروەها ئەو پارەەی کە لە قوتابییان وەر دەگیرێت، بۆ بانگەشەی ئایینی و بەتایبەتی بۆ بەرەودان بە مەزهەبی شیعە سەرف دەکرێت.
\"18832.jpg\"

\"18833.jpg\"

\"18834.jpg\"