لە شەڕی کوردایەتی هەتا شەری فیزیکی لە گوندی نێ

17:53 - 16 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ئیدارەی گشتیی بەتیاریی (دامپزیشکی) پارێزگای سنه لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کردووە گوشتی سوور لە قەسابخانەکانی گوندی "نێ"‌ـی ئەو شارە نەکڕن.

ئیدارەی بەیتاریی پارێزگای سنە لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە کڕینی گوشتی سوور لە قەسابخانەکانی گوندی "نێ"ـی مەریوان بە هۆی بوونی چەند نەخۆشیی جۆراجۆر خۆیان ببوێرن.

لە بەیاننامەی بەیتاریی پارێزگای سنەدا هاتووە: "بەداخەوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کەسانی هەڵپەڕەست دەستیان بە کوشتنی مەڕ و ماڵات لە دەرەوەی کوشتارگاکان کردووە و بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستیان بە پڕۆپاگەندە بەربڵاو کردووە و گوشتی ئەو مەڕو ماڵات بڵاو دەکەنەوە و یەکێک لەو گوندانە کە بە شێوەی نابێهداشتی دەستی داوەتە ئەو کارە، قەسابخانەکانی گوندی "نێ"ـی شاری مەریوان.

لە بەیاننامەی ئیدارەی گشتیی بەیتاریدا هاتووە: "سەرەڕای هۆشدار و ڕێنوێنی ئەو ناوەندە حکوومەتییە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە کڕینی گوشت لە قەسابخانەکانی گوندی "نێ"ـی مەریوان ببوێرن و لە سەر خاوەن قەساوبخانەکانی گوندی "نێ" کە هەڕەشە لە بێهداشتی هاووڵاتییان دەکات سکاڵایان تۆمار کردووە و لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان  ڕۆیشتوونەتە ئەو گوندە بۆ داخستنی قەسابخانەکان، بەڵام لەگەڵ خاوەنن قەسابخانەکان تووشی کێشە بوونه و نەیانتووانیووە، قەسابخانەکان دابخەن.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی "نێ"ـی مەریوان لە بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی کوردستان وەکوو نەوروز، ٢٢ پووشپەڕ و ٢٥ی گەلاوێژ و هەتا دوایی لە مزگەوت ئەو گوندە بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی هەستی نەتەوەیی خۆیان دەردەبڕن و ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە دامودەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، وەکوو مەکۆی کوردایەتی و مەترسی بۆ سەرخۆیان بزانن و لە هەوڵی پیلانگێرن بۆ هاووڵاتییان ئەو گوندە.