لە شوێنی ڕاگیرانی لاوێکی بانەیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

17:44 - 3 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: پاش ١٠ مانگ لە دەسبەسەرکردنی لاوێکی بانەیی، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە، لە بەردەستدا، نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە شوێنی ڕاگیرانی لاوێکی بانەیی بە ناوی "پەیام ئەنوەری"، پاش ١٠ مانگ لە دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، "لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە".

ئەو لاوە کوردە ڕۆژی شەممەی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، لەگەڵ "ڕەزا مەریەمی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ "یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.