لە شنۆ هاووڵاتییەكی كورد بە تەقەی هیزە نیزامییەكانی حكوومەت گیانی لێ ئەستێنرا
16:04 - 27 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی گەڕەکی\"سەیداوێ\"ی شاری شنۆ كە لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكی دیكە كە سەرقاڵی كۆ كردنەوەی گیای خواردن بوون، بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كوژرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا، رێكەوتی 25ی بانەمەڕ لە كوێستانی \"گەلی گادەران\"ی شنۆ كۆمەڵێك لە هاووڵاتییانی كورد كە سەرقاڵی كۆ كردنەوەی گیا و رێواس بوون، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پێشیان پێگیراوە و لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆ هاووڵاتییەك بەناوی یووسف مەعرووفی كوڕی عەبدوڵڵا تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا نووسیویە، سێ كەس لە هاوڕێیانی ئەو كەسە كوژراوەش لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتەوە قۆڵبەست و رەوانەی شاری ورمێ كراون.
یووسف مەعرووفی خێزاندار بووە كە بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەی خەرێكی كۆ كردنەوەی گژ و گیای خواردن لە كوێستانەكانی شنۆ بووە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری خەڵكی ئاگارداری ئەو رووداوەوە رایگەیاندووە، شەوی 26ی بانەمەڕ ناوبراو رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە و لەژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا هەر بە شەو تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوژراوە لە گۆڕستانی شاری شنۆ نێژراوە و نەیانهێشتووە بە رۆژ بنێژرێ.
لە وەرزی بەهاردا و لە كاتی روانی گژ و گیای خواردن و رێواس لە ناوچە كوێستانییەكانی كوردستانی ئێران، هاووڵاتییانی كورد بەهۆی نەبوونی كار و بێدەرەتانی دەست دەكەنە كۆ كردنەوەیان و بۆ بژیوی ژیانیان دەیفرۆشن.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی نزیك بە دوو مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستانی ئێران بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لەسەر سنوور، لەناو جادە و كوێستانەكان 6 هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر كوژراون.
ئەو كوژراوانە كۆڵبەر، كاسبكار و كرێكاری كورد بوون كەلە كاتی كوژراندا لە حاڵەتی بێدفاعیدا بوون.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و لەوانەیە ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.