لە شارەكانی كوردستان، گۆرانیە قەدەغە كراوەكان بوونەتە ئامرازی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن
14:44 - 7 رەشەمه 2711
كودپا: لە شارەكانی سەردەشت و پیرانشار، ستاد و بنكەكانی پڕوپاگەندی هەڵبژاردنی مەجلیس بۆ زیاتر ورووژاندنی هەستی خەڵك، گۆرانی و ئاوازی هونەرمەندانی كوردیان كردۆتە ئامرازێك بۆ راكێشانی خەڵك.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شارەكانی سەردەشت و پیرانشار، هێندێك لە كاندیداتۆركان لەناو ستاد و بنكەكانی پڕوپاگەندە، بۆ زیاتر راكێشانی خەڵك هێندێ لە هێما نەتەوەییەكمانیان كردۆتە ئامراز و بۆ ئەم مەبەستەش لە گۆرانیی هونەرمەندان \"نەجمەدین غوڵامی و حەسەن دەرزی\" كەڵك وەردەگرن و بێ ترس بڵاوی دەكەنەوە.
كاندیداتۆرەكانی خولی نۆیەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە كاتێكدا كەڵك لەو گۆرانیانە وەردەگرن كە گۆرانیی هێندێك لە گۆرانی بێژانی كورد وەك: نەجمەدین غوڵامی، حەسەن دەرزی، ناسر رەزازی و ... لەلایەن ئیدارەی ئەماكنی سەر بە هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە قەدەغە راگەیەنراون و هیچ تۆمارگە و نەوار فرۆشییەك بۆی نیە بیانفرۆشێت یان دەنگیان بڵاو بكاتەوە و لە ئەگەری ئەو كارەدا كەسی فرۆشیار سزا دەدرێت.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە زاری خەڵكی ناوچەی سەردەشت و پیرانشارەوە ئاشكرای كردووە كە، كانداتۆركان بۆ ورووژاندنی هەستی خەڵك و راكێشانی سەرنجی جەماوەر لە هێما نەتەوەییەكان وەك لەبەر كردنی جلوبەرگی كوردی، بەكار هێنانی زمانی كوردی و دانی دروشمی جۆراوجۆر، كەڵك وەردەگرن.