لە شاری هەولێر "دیداری ‌هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات" بەڕێوە دەچێت

17:14 - 18 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکیەتیی نووسەرانی کورد- مەڵبەندی گشتی لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتیی ئەکادیمی، شاعیر و زمانناسی کوردی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات، فێستیڤاڵی دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات بەڕێوە دەبات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکیەتیی نووسەرانی کورد- مەڵبەندی گشتی لەماوەی رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی بانەمەڕدا و بە چاوەدێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فستیڤاڵێک بەناوی \"دیداری هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات\" رێک دەخات.

ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن یەکیەتیی نووسەرانی کورد و بەهاوکاریی کۆمەڵێک لە ئەدیبانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەهەست کردن بەو بۆشاییە فەرهەنگییە و نەبوونی دەرەتان بۆ بەڕێوە بردنی چالاکیی فەرهەنگی و هەروەها زیاتر ئاشنابوون بە دۆخی فەرهەنگیی نەوەی نوێی ئەدیبانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

فێستیڤاڵی \"دیداری ‌هێمن بۆ ئەدەبیاتی رۆژهەڵات\" لەماوەی رۆژانی ١٩، ٢٠ و ٢١ی بانەمەڕدا و لە هۆڵی کتێبخانه‌ی زه‌یتوون له پارکی \"سامی عبدالره‌حمان\"ی شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.