لە شاری خۆی دوو كۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزی ئینتزامیی حكوومەت گیانیان لێ ئەستێنرا
14:21 - 4 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: شەوی رابردوو رێكەوتی 3 لەسەر چواری خەزەڵوەر، دوو كۆڵبەری دیكەی كورد لە ناوچەی \"كوتوول\" (قوتوور)ی سەر شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئینتزامی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیاینیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی رابردوو دوو كۆڵبەری كورد بەناوەكانی \"جبرەئیل و میكائیل محەممەدپوور\" برا و كوڕی عەباس خەڵكی گوندی \"هەستەجۆكی\" ناوچەی \"كوتوول\"ی سەر بەشاری خۆی لەسەر سنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەیەگی ئاگاردار لە ناوچەی كوتوولەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، تەرمی ئەو دوو كۆڵبەرە ئەمڕۆ رەوانەی پزیشك قانووینی شاری ورمێ كراوە و بڕیارە دواتر رادەستی بنەماڵەكانیان بكرێنەوە.