لە شاری تیكاب رۆژنامەنووسێك تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە بوو
13:43 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: لە شاری تیكاب لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوەندێكی دابەش كردنی چاپەمەنی رۆژنامەنووسێك ئاگری تێبەر بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی عەسری ئێران، محەممەدعەلی خالقنژاد رۆژنامەنووسی بەپێشینەی شاری تیكاب لە شوێنی كارەكەی بەهۆی تەقینەوەی كەپسوولی گاز، تووشی سووتان بووە و سەر و چاو و دەستی سووتاوە.
شوێنی فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی چاپەمەنیی شاری تیكاب كە هی محەممەدعەلی خالقنژاد بەپێشینەترین و یەكەم نوێنەر و هەواڵنێری چاپەمەنییەكانە لە شاری تیكاب، لە ساڵی ١٣٥٩وە بەردەوام و چالاكە.
ئەو رۆژنامەنووسە چوار ساڵ لەمەوپێش هەر لە شوێنی كارەكەی و لە شاری تیكاب لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە كەوتبووە بە كوتان و لێدان.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی عەسری ئێران، محەممەدعەلی خالقنژاد رۆژنامەنووسی بەپێشینەی شاری تیكاب لە شوێنی كارەكەی بەهۆی تەقینەوەی كەپسوولی گاز، تووشی سووتان بووە و سەر و چاو و دەستی سووتاوە.
\"محەممەدعەلی خالقنژاد\" رۆژنامەنووس
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو رووداوە بەهۆی خراپێی كەپسوولی گازی تراو (مایع) لە كاتی هەڵكردنی چرایەك لە شوێنی نوێنەرایەتیی چاپەمەنیی شاری تیكاب رووی داوە و بەو هۆیەوە تەواو گۆڤار، رۆژنامە و كەلوپەلەكانی ئەو شوێنە سووتاون و تێدا چوون.شوێنی فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی چاپەمەنیی شاری تیكاب كە هی محەممەدعەلی خالقنژاد بەپێشینەترین و یەكەم نوێنەر و هەواڵنێری چاپەمەنییەكانە لە شاری تیكاب، لە ساڵی ١٣٥٩وە بەردەوام و چالاكە.
ئەو رۆژنامەنووسە چوار ساڵ لەمەوپێش هەر لە شوێنی كارەكەی و لە شاری تیكاب لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە كەوتبووە بە كوتان و لێدان.