لە شاری بۆکان کارگەیەکی رەخنەیی و لێکدانەوەی شێعری کوردی دامەزرا

20:34 - 30 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: کارگەیەکی رەخنەیی و لێکدانەوەی شێعر لەلایەن \"دیمەن سۆهرابی\"یەوە و بە هاوکاریی ناوەندی فەرهەنگی و پەروەردەی ئەدەب شاری بۆکان دادەمەزرا.

ماڵپەڕی کوردپرێس لەزاری \"مستەفا ئیلخانی‌زادە\" بەرپرسی ناوەندی\" پەروەردەی زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب \"وە بڵاوی کردەوە، ئەو کارگەیە لە رۆژانی یەکشەممەدا بە ئامادە بوونی خوێندکاران، ئەدیب و نوسەران لە شوێنی کۆبوونەوەکان و پۆلەکانی ئەو ناوەندە دەکرێتەوە و بە پێک هێنانی کۆبوونەوەی رەخنەیی و لێکدانەوەی شێعری کوردی چالاکی دەنوێنن.

\"10318.jpg\"
مستەفا ئیلخانی‌زادە
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کارگەیە بەمەبەستی رەخنە و لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی سەرجەم شێوازەکانی شێعری کوردی دامەزراوە و شاعیران و ئۆگرانی شێعر و ئەدەبیاتی کوردی دەتوانن لە بۆکان و تێکڕای شارەکانی دەوروبەری سەردانی ئەو کارگەیە بکەن.

دیمەن سۆهرابی خاوەن بڕوا نامەی \"مافناسییە و یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی شاری بۆکانە و هەتا ئێستا لە چەندین فسیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی ئێراندا بەشداری کردووە و توانیویەتی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت.