لە "سەوڵاوا"ی مەریوان بە شێوەی نایاسایی، ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان راو دەكرێن
13:14 - 16 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە گوندی \"دزڵی\"ی سەر بە شاری سەوڵاو و دەورووبەری كۆمەڵێك خەڵك بە شێوەیەكی نایاسایی دەستیان داوەتە راوی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، ماوەیەكە كۆمەڵێك كەس لە شاخەكانی \"سوورێن\"ی دزڵی هەتا \"كۆساڵان\" دەستیان كردووە بە راوی نایاسایی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان.
هەواڵنێری كوردپا راشیگەیاندووە، بە وتەی شایەتحاڵان لە كاتێكدا ئەو كەسانە لەو شاخانە خەریكی راون كە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو ناوچانەی بە \"ناوچەی نیزامی\" راگەیاندووە و وتوویەتی:\"كەس بۆی نیە سەردانی ئەو شاخانە بكات\".
بە وتەی دانیشتوانی ناوچەكە ئەو كەسانەی كە خەریكی راوی ئاژەڵانن كەسانی چەكدارن و خەڵكیش بەو كارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام كەس گوێلەو ئیعترازەی خەڵك نەگرتووە و راوی ئاژەڵانیش بەردەوامە.
حەفتەی پێشوو لە ناوچەكانی \"تەرگەوەڕ\" و \"مەرگەوەڕ\" لە شاری ورمێحاڵەتی لەو چەشنە رووی دا و رێژەیەكی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی كێوی راو كران.