لە سەلاسباوەجانی كۆبوونەوەی "رۆڵی شاعیرانی كورد لە پەرەدانی زمان و ئەدەبی فارسیدا"بەڕێوە چوو
16:30 - 25 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی \"فانی خانەسووری\" لە شاری تازئاوای سەلاس باوەجانی بە بەشداریی كۆمەڵێك لە شاعێران و نووسەرانی كورد كۆبوونەوەی \" رۆڵی شاعیرانی كورد لە پەرەدانی زمان و ئەدەبی فارسیدا \" بەڕێوە چوو.
چالاكێكی فەرهەنگی و یەكێك لە بەشدارانی كۆڕكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: سەرلە بەیانیی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 25ی بانەمەڕ ئەنجومەنی ئەدەبیی \"فانی خانەسووری\" لە شاری تازئاوای سەلاس باوەجانی بە بانگهێشتی ئەدیبان و نووسەرانی شارەكانی \"جوانڕۆ، پاوە، سەلاس باوەجانی و روانسەر\" لە كۆڕێكدا لەژێر ناوی\" رۆڵی شاعیرانی كورد لە پەرەدانی زمان و ئەدەبی فارسیدا \" ئەم پرسە فەرهەنگییەی تاوتوێ و شرۆڤە كرد.
ئەو چالاكە فەرهەنگییە ئاماژەی بە هۆكارەكانی رووهێنانی شاعێران و نووسەرانی کوررد بۆ ئەدەبیاتی فارسی و رٶڵیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی فارسیدا کرد و ریزی ئەو بابەت و وتارانەی کە لەو کۆبوونەوەیەدا پێشکەش کران بەم چەشنە خستە روو:
ـ وتارێك لەبارەی فكر و ئەندێشەی مامۆستا هەژار و هێمن لەلایەن رەحمەتوڵڵا بەفرا لە سلاس باوەجانی
ـ دوو پارچە شێعر لەلایەن ئیدریس وەیسی لە شاری جوانڕۆ
ـ وتارێك لەبارەی مەولانا خالید نەقشبەندی لەلایەن حەبیبوڵڵا مستەوفی.
ـ چڕینی سیاچەمانە لەلایەن بایەزید مەتاعی لە جوانڕۆ
ـ وتارێك لەبارەی محەممەد قازی و وەرگێڕانەكانی بە زمانی فارسی، لەلایەن داوود نەزەری لە شاری سەلاس
ـ پارچە شێعرێك لەلایەن جەماڵ مورادی لە شاری پاوە
ـ وتارێك لەبارەی رۆڵ و كاریگەریی مەحوی لەسەر ئەدەبیاتی فارسی لەلایەن عادڵ مورادی لە شاری جوانڕۆ
ـ پارچە شێعرێك و دواتر بابەتێك لەبارەی شێعر لەلایەن كەیوومەرس محەممەدی لە شاری روانسەر
ـ چڕینی هۆرە لەلایەن عەلی مورادی لە شاری سەرپێل زەهاو
ـ بابەتێك لەژێر ناوی هۆیەكانی رووهێنانی شاعێرانی كورد بۆ زمانی فارسی و بەتایبەتی (حاجی قادر و شێخ رەزا) لەلایەن فەرەیدوون میرئەحمەدی لە شاری جوانڕۆ
ـ شەهاب محەممەدی كوڕەزای میرزا ئەحمەد داواشی یەكێك لە شاعێرانی پێشووی ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری سەلاس پارچە شێعرێكی پێشكەش كرد و كۆبوونەوەكە بە دابەش كردنی خەڵات بەسەر شاعێران و نووسەرانی بەشدار بوودا كۆتایی پێهات.
رێكەوتی 18ی بانەمەڕیش دوو ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی \"خانای قوبادی و مەولەوی\" لە شاری جوانڕۆ بە هاوكاریی یەكتر دووەمین فێستیڤاڵی ئاواز و مۆسیقای رەسەنی ناوچەییان بەڕێوە برد