لە سەقز بێبەری كردنی چوار مامۆستا لە وانە وتنەوە ناڕەزایەتیی بەرینی لێكەوتەوە

14:29 - 4 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بێبەری كردنی چوار مامۆستا لە وانە وتنەوە لە شاری سەقز مانگرتن و داخرانی ژمارەیەك قوتابخانەی لێكەوتەوە.

چوار مامۆستا بە ناوەكانی \"حوسێن عەبدی پوور، ئەبووبەكر نووری، حەبیب فەرزام نیا، جەماڵ هەبەكی\" لە وانە وتنەوەی ئەمساڵدا بێبەش كراون.

ناوەندی هەواڵنێری سەقز بڵاو كردەوە، لەلایەن لێپرسراوی پەروەردەی شاری سەقزەوە بەو چوار مامۆستایە راگەیەنراوە كە مافی وانە وتنەوەیان لە قوتابخانەكانی ئەو شارەدا نیە.

هەر لەو پێوەندییەدا كۆمەڵێكی بەرچاو لە مامۆستایان بە مەبەستی ناڕەزایەتی بەو بڕیارەی لێپرسراوانی پەروەدەی شاری سەقز، دەستیان دایە مانگرتن و لە ئامادەبوون لەسەر وانەكانی قوتابخانە خۆیان بورادووە و بەم بۆنەوە چەند قوتابخانەیەك داخراون.

یەك لەو مامۆستایانە بەناوی محەممەد جەماڵ هەبەكی مامۆستای شیمی لە قوتابخانە دواناوەندییەكانی شاری سەقز بە سێ‌ساڵ دووخرانەوە بۆ شاری یەزد سزا دراوە.

فۆتۆ: ناوەندی هەواڵنێری سەقز