لە سەرەتای ئەمساڵدا هەتا ئێستا، لە سنوورەکانی کوردستان وئێران ١٩ کەس لە هێزە نیزامییەکان کوژراون

21:04 - 10 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: ١٩ کەس لە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سەرەتای ئەمساڵدا هەتا ئێستا، لە سنوورەکانی کوردستان و ئێران کوژراون.

بەپێی ئامارەکان، ئەم ژمارەیەی هێزە چەکدارەکان، لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی کوردستان و ئێران کوژراون.

هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، هۆکاری کوژرانی ئەم ١٩ کەسەیان لە بەیاننامەیەکی جیادا بۆ \"شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی دژبەری حکوومەت\" (اشرار مسلح)، ڕاگەیاندووە.

لە کۆی ئەو ١٩ کەسە، ٨ کەسیان لە سنوورەکانی کوردستان کوژراوان، کە هێزە نیزامییەکان، کوژرانی ئەو ٨ کەسەیان بۆ \"شەر و تێکەڵچوونی چەکدارانە لە گەڵ هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" گەڕاندووەتەوە.

سنوورەکانی کوردستان و سیستان و بەلووچستان زۆرترین ئاماری کوژراوی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییان لە خۆ گرتووە.

ناوی ئەو ١٩ کەس کە لە سنوورەکانی ئێران و کوردستان کوژراون بەم چەشنەیە:

ـ محەممەدڕەزا حاجی نەبی‌زادە، ئەندازیاری ڕەزمی هەنگی سنووری ورمێ.
ـ ستوان سێهەم وەحید حوسێنزادە.
ـ سەرباز ئەبوڵفەزڵ غوڵام‌پوور، لە هەنگی سنووری میرجاوە_ پایگای چا لەشکر.
ـ حامید محەممەدی هەنگی سنووری شاری سەردەشت
ـ ئێستوار سێهەم مەحبووب قوربانی.
ـ ستوان سێهەم یووسف پیرانە، هەنگی سنووری سەردەشت_گرووهان بێوەران
ـ ستوان یەکەم عەلی‌ئەکبەر مەعسوومی‌نژاد، یەگانی تەکاوەری ١٢٨ی میرجاوە
ـ ستوان سێهەم موحسێن شەهرەکری.
ـ جەلال بێهبوودی، هەنگی سنووری زابل.
ـ ستوان یەکەم سەیدعەلی هاشمی هەنگی سنووری پیرانشار.
ـ ئێستوار یەکەم عەلی زییایی، هەنگی سنووری ورمێ، گرووهانی زییایی.
ـ سەروان عەلی دووستزادە، هەنگی سنووری سەروان پایگای سنووری ١٣٩.
ـ ئارمین فەخری_هەنگی سنووری بانە، پایگای سنووری چۆمان
ـ محەممەدحەسەن فەنایی، هەنگی سنووری زاهیدان، یەگانی تەکاوری ١٢٧
ـ ئێستوار دووهەم، موجتەبا عارف، هەنگی سنووری جکێگوری
ـ میلاد محەممەدیان، هەنگی سنووری مەریوان
ـ مێهدی هۆدیان، هەنگی سنووری میرجاوە
ـ ستوان دووهەم مستەفا عەبدولمەلەکی، هەنگی سنووری بانە (فەرماندەی پایگای سنووری برووشکان)