لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ەوە هەتا ئێستا ١١٩ رۆژنامەنووس لە جیهاندا كوژراون
14:25 - 4 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: \"دامەزراوەی نێودەوڵەتیی چاپەمەنی\" بڵاوی كردەوە، لە سەرتای ساڵی ٢٠١٢ی زایینیەوە هەتا ئێستا لە جیهان ١١٩ رۆژنامەنووس لە كاتی رووماڵ كردنی هەواڵدا گیانیان لەدەست داوە.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی چاپەمەنیی كە ناوەندەكەی لە شاری ڤیەنە، لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، لە سەرتای ساڵی ٢٠١٢ەوە هەتا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ١١٩ رۆژنامەنووس لە كاتی كاردا كوژراون.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە، لە سەرتای دەسپێكی چالاكیی ئەو رێكخراوەوە كە ساڵی ١٩٩٧ی زایینی ( ١٣٧٦ی هەتاوی)یە، هەتا ئێستا ئەم ئامارە وەك زیاترین رێژەی كوژرانی هەواڵنێران دێتە ئەژمار.
هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردۆتەوە، لە ساڵانی رابردوودا زیاترین ئاماری كوژرانی رۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بوو كە تێیدا ١١٠ رۆژنامەنووس بوونە قوربانی، بەڵام ساڵی ٢٠١٢ كە ئێستا زیاتر لە یەك مانگی بە كۆتایی ماوە، رێكۆردی كوژرانی رۆژنامەنووسانی لە دونیا شكاندووە.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەی دامەزراوەی جیهانیی چاپەمەنیدا هاتووە، لە سەرتای ساڵی٢٠١٢ەوە لە وڵاتی \"سۆماڵی\" ١٣ رۆژنانووس و هەروەها لە وڵاتی سووریە كە جەنجاڵی و پڕ قوربانیترین وڵات بووە، ٣٦ رۆژنامەنووس لە كاتی كاركردندا كوژراون.
بەپێی هەمان بەیاننامە وڵاتانی \"مكزیك، پاكستان و فیلیپین\" وەك وڵاتانی دیكەی پڕ مەترسی بۆ رۆژنامەنووسان هاتوونەتە ئەژمار.