لە سەرپێڵ زەهاو60 قوتابیی رشتەی كۆمپیۆتێر لە ئینتێرنێت بێبەشن

15:19 - 19 بەفرانبار 2711
كوردپا:60 قوتابیی رشتەی كۆمپیۆیتێر لە شارستانی سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای كرماشان لە ئینترنێت بێبەشن.

ماڵپەڕی كرماشان پۆست بڵاوی كردەوە، ئامانجی ئیدارەی فێر كردن و بارهێنان درووست كردنی رێكاری پێویستە بە مەبەستی گەشە كردنی بیری قوتابیان، بەڵام لە ئەگەری نەبوونی ئیمكاناتی پێزیستدا ئەو هەوڵە وەدی نایەت.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، هونەرستانی سەرپێڵ زەهاو زیاتر لە 60 قوتابی رشتەی كۆمپیۆتێری لەخۆ گرتووە، بەڵام لە هەمبەردا 2 كۆمپیۆتێری بێ‌ئینترنێت بۆ ئەو بوارە تەرخان كراوە.

ئەو قوتابیاینە رایانگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەو ناوەندە هەتا ئێستا بۆ چەندین جار پارەیان بە مەبەستی دابین كردنی كەلوپەلی كۆمپیۆتێر و ئینترنێت لێ‌ئەستاندوون كەچی هیچ ئیمكاناتێكیان بۆ دابین نەكردوون.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، نوێنەر ئەو شارە لە مەجلیس بەمەستی بەرژەوندیی سیاسی زەخت و گوشاری بۆ لێپرسراوی ئەو رێكخراوەیە هێناوە و هەتا ئێستا 4 بەرپرسی گۆڕیوە.

پێشتریش ئیدارەی فێر كردن و بارهێنان لە نەوسوود لەژێر ناوی دابین كردنی كەلوپەلی ناو قوتابخانە و سووتەمەنی بڕە پارەیەكیان لە قوتابیان وەرگرتبوو كەلە راگەیەنەكان لە ئاستێكی بەربڵاودا بڵاو كرایەوە.