لە سەردەشت هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا
17:40 - 3 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لێ ئەستێندرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند شەو پێش ئێستا لە نێو ئاوایی \"هورمزاوێ\"ی ناوچەی گەورکی سەردشت هاووڵاتییەکی ئەو گوندەیان بە ناوی \"سمایل حاجی خدر\" لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دراوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
هەتا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری تەقە کردنی هیزە نیزامییەکان لەو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.
هەروەها رێکەوتی ١ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"دڵشاد پیروزی\" کوڕی عەلی لە ناوچەی \"قانقا بەردانێ\"ی شاری سەردەشت لە کاتێکدا کە بە ماشێنەکەی خۆی بەرەوە ماڵەوە دەگەڕایەوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرابوو.
ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد لە ناو جادەکان یان لە دەوروبەری گوندەکانی کوردستان، تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێدەکرێ و بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.