لە سەردەشت هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

17:10 - 8 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئازاد" خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، لە نزیک پایگا سنوورییەکانی شاری سەردەشت تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.