لە سەردەشت دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت كوژران
18:19 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٧ی سەرماوەز لە دەورووبەری سەردەشت دوو كۆڵبەری دیكەی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت گیانیان لێ ئەستێنرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لە پشت ئاوایی \"دۆڵەی\"ی سەر بە شاری سەردەشت دوو كۆڵبەی كورد گیانیان لەدەست داوە.
یەك لە كوژراوەكان \"عەبدوڵڵا چەمان\" كوڕی رەسووڵەڕەش خەڵكی \"سپی دارێ\"ی سەردەشت و ئەوی دیكەشیان بەناوی \"شارام\" خەڵکی شاری ماکۆ بووە.
بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٣٢ كۆڵبەری كورد بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
لە كۆی ئەو رێژەیە ٢٣ كەسیان كوژراون و ٩ كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.