لە سێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام
17:08 - 10 سەرماوەز 2722
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "مێهدی لوتفی" کوڕی حاجی بابا لوتفی خەڵکی شاری ئەیوانغەرب، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کەلان"ی شاری ئەیوانغەرب دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.
مێهدی لوتفی خەڵکی گوندی "خوران" سەر بە شاری ئەیوانغەربە.