لە سێ مانگدا، ٤٧ هاووڵاتیی كورد، ١٩٦ ساڵ حوكمی زیندانیان پێدراوە
14:34 - 10 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دەزگای قەزایی حكومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ١٩٦ساڵ حوكمی تەعزیری و ٨ساڵ حوكمی هەڵپەسێرانی بۆ ٤٧ هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان دەر كردووە.
بەپێی ئەو ئامار و زانیارانەی كە لەبەر دەست دان، دادگاكانی شۆڕشی \"ئیسلامیی ئێران\" لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لە ٤٧ دۆسیە جیا چل و حەوت هاووڵاتیی كورد كە زۆربەیان چالاكانی سیاسی و فەرهەنگین، بە ١٩٦ ساڵ زیندان مەحكووم كردووە.
لە جەریانی ئەو دادگایانەدا حوكمی ٨ ساڵ زیندانی هەڵپەسێران بۆ چالاكانی سیاسی – فەرهەنگی پەسند كراوە.
نزیك بە زۆرینەی ئەو حوكمانە لەلایەن دادگاكانی پێداچوونەوە، یان دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید و پەسند كراون.
هێندێ لەو چالاكانە بە دوور خستنەوە بۆ زیندانی شاری دوور لە شوێنی ژیانیان حوكم دراون.