لە سوئێد پیشانگایەکی پێشێکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، بەڕێوەچوو

16:00 - 8 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: پیشانگایەک لەمەڕ پێشێلکاریی بەرچاوی مافی مرۆڤ هاووڵاتییانی ئێران لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی سوئێد بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی رێبەندان \"ناسر عەبیات\" رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی ئەهواز پیشانگایەکی لەسەر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و دەستدرێژییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر هاووڵاتییاندا بەڕێوە برد.

\"10895.jpg\"
ناوەڕۆکی سەرەکیی ئەو پیشانگایە، ناڕەزایەتی بە بڕیاری ئێعدام کردنی ٥ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی و ٢ چالاکی کورد بە ناوەکانی \"زانیار و لوقمان مورادی\"، مردنی گوماناویی ستار سەیاحی و ستار بەهەشتی و هەروەها حوکمی زیندانی کردنی \"نەسرین ستوودە\" پارێزەری دادگاکانی ئێران و چالاکی مافی ژنانی لەخۆ گرتبوو.

ئەو رۆژنامەنووسە لەو پیشانگایەدا توانیی هەڵسوکەتی دژە مرۆیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەپەیوەندی لەگەڵ سەرکوتی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی ناوخۆی ئێران لە قاڵبی وێنە و فیلمدا بخاتەڕوو.

لەو پیشنگایەدا نوێنەری حیزبەکانی \"سوسیال دێمۆکرات و دێمۆکرات مەسیحی\"ی وڵاتی سوئێد و چالاکانی مافی مرۆڤ لە شاری ئۆسلە بەشدار بوون.