لە سنە خوێندکارێک تووشی ڕووداوی کار بوو

14:30 - 7 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کورد لە شاری سنە، بەهۆی تەقینەوەی \"کۆمپرێسۆر\"، لە دوکانەکەی باوکیدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٦ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی \"دانیال خدری\"، خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کارکردن لە دوکانەکەی باوکیدا، بە تەقینەوەی کۆمپرێسۆر، گیانی لەدەست دا.

ئەو لاوە کوردە، خوێندکاری زانکۆی شاری تاران بووە و لە پشووی هاوینەدا، لە دوکانەکەی باوکیدا کاری دەکرد و تووشی ئەو ڕووداوە بوو.

ئەو ڕووداوە لە ئاپاراتیی \"ئاویەر\" لە شارەکی مەولەوی، پشت ترمیناڵی شاری سنە، ڕوویداوە.