لە سنووری مێهران شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان ئەرتەش و کەسانێکی نەناسراودا ڕووی دا

12:18 - 13 بەفرانبار 2720

هەواڵدەریی حکوومەتی فارس لە زاری فەرماندەی تیپی ٢٦٤ی هێزە سنوورپاڕێزەکانی ئەرتەش، بڵاوی کردووەتەوە، لە سنووری شاری مێهران سەر بە پاڕێزگای ئیلام شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەرتەش و کەسانێکی نەناسراودا ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری موحەڕەم سادقی، بڵاوی کردووەتە کە؛ سنوورپاڕێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنووری مێهران لەو شەڕەدا، ٤ کەسیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو فەرماندە سەربازییە هەروەها ڕای گەیاندووەکە: "لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، چەند قەبزە چەکوچۆڵ لەلایەن سنوورپاڕێزەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها ژمارەیەک لەو کەسانەش، بریندار بوون".

فەرماندەی تیپی ٢٦٤ی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی تەواوی بەو گرووپە نەناسراوە نەکردووە، بەڵام بە دەستوپەیوەندییەکانی بێگانەی شوبهاندووە و کە مەبەستیان دزەکردنە ناو خاکی ئێران لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی فەکەی سەر بە دەشتی عەباس، بووە".