لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

11:40 - 27 رەشەمه 2719

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شەریفی" کوڕی "خالید"، خەڵکی بانە، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی یاسایی بانە کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

لەو پەیوەندییە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو.