لە سلێمانی كۆڕی رێزلێنان لە مەزهەر خالقی هونەرمەندی گەورەی كورد ساز كرا
22:58 - 30 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ، لە درێژەی رێزلێنان لە ئەدیب، هونەرەمەند و داهێنەرانی كورددا، كۆڕی رێزلێنان لە مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناوداری كوردی رێك خست.
سامی هادی، یەكێك لە ئەندامانی لێژنی باڵای كۆڕەكە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند: بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ وەك نەریتی ساڵانە، دوانێوەڕۆی رۆژی شەممە لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی كۆڕی رێزلێنان لە كەسایەتی و كار و داهێنانە هونەرییەكانی مەزهەر خالقی هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری كوردی بەڕێوە برد.
سامی هادی، ئاماژەی بەوەش كرد بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ جیا لە فێستیڤاڵی ساڵانەی گەلاوێژ كە هەموو ساڵێك لە مانگی سەرماوەز ساز دەكرێت، هەر ساڵە رێز لە ئەدیب، نووسەر و هونەرمەندێكی كورد دەگرێت كە توانیویانە لە بواری خۆیاندا داهێنان و پێشكەوتنێك بخولقێنن.
بەرپرسی ناوەندی رۆشنگەری حەفتەنامەی چاوەدێر وتیشی: بەشێكی زۆر لە هونەرمەند، ئەدیب و جەماوەرێكی زۆر ئامادەی كۆڕەكە بوون و سەرەتا ئیسماعیل سابوور بە هاوكاریی تیپی ژێداری سلێمانی چەند گۆرانیەكی پێشكەش كرد و دواتر رێوڕەسمی دابەش كردنی خەڵات بەسەر مەزهەر خالقی هونەرمەندی كورد دەستی پێكرد كە جیا لە بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ، چەندین ناوەند و رێكخراوی فەرهەنگی، مەدەنی و كەسایەتی خەڵاتی خۆیان پێشكەش بەو هونەرمەندە كرد.
مەزهەر خالقی یەك لەو هونەرمەندە رچەشكێن و داهێنەرانەی كوردە كە خاوەن شێواز و رێچكەی تایبەت بە خۆیە.
ـ مەزهەر خالقی هونەرمەندی ناوداری كورد، ساڵی 1317 لە شاری سنە لەدایك بووە
ـ لە سەرتای دەیەی 30ی هەتاوییەوە لە رادیۆ سنە دەستی كردووە بە كاری هونەری لە بواری گۆرانی و مووزیكی كوردیدا
ـ خاوەن بڕوانامەی رشتە فیزیكی زانستگای تارانە
ـ هەتا ئێستا زیاتر لە 250 بەرهەمی لە بواری گۆرانی و مووزیكدا تۆمار كردووە
ـ چەندین ساڵ دانیشتووی وڵاتی بریتانیا بوووە و ئێستا نیشتەجێی شاری سلێمانیە لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسی ئەنستیتۆی كەلەپووری كوردە
ـ كاری سەرەكیی ئەو ئەنستیتۆیە كۆكردنەوە، و تۆمار كردنەوەی ئاواز و مووزیكی رەسەنی كوردی و هەروەها چاپ و بڵاو كردنەوەی دەقە كۆن و رەسەنەكانی فۆلكلۆر و ئەدەبی زارەك ی بەیت و باوی كوردییە.
وێنه: رووداو نێت