لە سلێمانی چلەی ماتەمینی محەمەد موكری، رۆماننوسی كورد بەرز راگیرا

15:21 - 25 جۆزەردان 2712
كوردپا: لەلایەن بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە چلەی ماتەمینی محەممەد موكری رۆماننوسی كۆچ كردووی كورد لە هۆڵی تەواری سلێمانی بەڕێوە چوو.

ماڵپەڕی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، لە دەسپێكی رێوڕەسمەكەدا مۆمی تەمەن لەلایەن هاوڕێیان و بنەماڵەی كۆچكردوەوە داگیرسێنرا، دواتریش وتاری لیژنەی ئامادەكاری رێوڕەسم لە لایەن دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵاوە خوێندرایەوە، تێیدا تیشكی خستە سەر بەرهەم و خەبات و كارەكانی محەممەد موكری، لە ماوەی تەمەنیدا.
\"4435.jpg\"
وتاری یەكیەتیی نووسەرانی كورد لەلایەن لێپرسراوی یەكیەتی \"مەم بۆتانی\"یەوە، خوێندرایەوە كە تێیدا موكری وەكو كەسایەتی و نووسەرێكی بەتوانا و شارەزا لە بواری ئەدەبدا ناساند.

لە بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەكەدا، نووسەر و شاعیر خوسرەو جاف، چەند سەرگوزوشتەیەكی گێڕایەوە كە لەمیانەی تەمەنی خۆیدا لەگەڵ محەمەد موكری، وەكوو یادگاری لای ماوەتەوە.

لە كۆتایشدا وتاری بنەماڵەی كۆچكردوو خوێندرایەوە.

ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومەتی و حیزبی، ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان، رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی موكری، ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون.
\"4438.jpg\"
ـ موحەممەدی موكری ١٣٢٤ی هەتاوی لە شاری كەركووك لە دایك بووە.
ـ موكری‌ لە ماوەی ژیانی‌ ئەدەبیدا، له ‌چەندین ڕۆژنامە‌و گۆڤار‌و دەزگای‌ ڕاگەیاندندا، بەرهەمەكانی‌ بڵاوبوونەتەوە.

ـ موكری‌ بەشداریی‌ لە چەندین كۆڕ‌و سیمینار ‌و چالاكیی‌ ئەدەبیدا كردووه ‌‌و رۆماننووسێكی جیددی بووە و یەك لە بەرهەمەكانی لە مەیدانی ئەدەبی كوردیدا باس خولقێن بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و بەتایبەت رۆمانەكانی\"هەرەس، تۆڵە، ئەژدیها و سەگوەڕ\"ە.
ـ محەممەد موكری ماوەیەك تووشی‌ نەخۆشیی‌ دڵ‌ ببوو، سەرئەنجام بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ 6-5-2012، لەماڵەوە له ‌شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
ـ رۆژی یەكشەممە 17ی بانەمەڕی ١٣٩١ بەهۆی نەخۆشیی كتوپڕی دڵ كۆچی دوایی كرد.