لە سلێمانی پیشانگای شێوەكاری بۆ دوو هونەرمەندی كوردستانی ئێران دەكرێـتەوە

23:24 - 14 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەكاریی سلێمانی لە ماوەی دە رۆژی داهاتوودا بە جیا دوو پیشانگای شێوەكاری بۆ عەباس كەمەندی و ماشەڵڵا محەممەدی دوو هونەرمەندی كوردستانی ئێران دەكاتەوە.

بەخیاری سەعید، لێپرسراوی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەیتی هونەری شێوەكاریی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتی: \"رێكەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی (٩ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) لە شاری سلێمانی پیشانگایەكی شێوەكای بۆ ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكاری خەڵكی سنە دەكرێتەوە\".

\"9645.jpg\"
بەختیار سەعید، لە درێژەی لێَدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتیشی، هەر لە درێژەی چالاكییە هونەرییەكانی \"بەشی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی شێوەكاریی سلێمانی\"دا رێكەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی (١٥ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی) پیشانگایەك بۆ عەباس كەمەندی هونەرمەندی گەورە و دەست رەنگینی كورد دەكرێتەوە كە خۆی لە كردنەوەی پیشانگاكەدا ئامادە دەبێت و تێیدا ٤٢ تابلۆی شێوەكاری دەخاتە روو.

ماشەڵڵا محەممەدی هونەرمەندی شێوەكار و ئەنیمەشێن ساز لە شاری سنە لەدایك بووە و هەتا ئێستا جیا لە خوڵقاندنی دیان بەرهەمی شێوەكاری، چەندین \"9644.jpg\"
ئەنیمەیشێنی ساز كردووە و لە چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەشداری كردووە و خەڵاتی بەدەستهێناوە.

عەباس كەمندیش ناوێكی دیار و ئاشنایەی بواری هونەری كوردییە بۆ هەموو لایەك و بە \"پیاوی حەوت هونەر\" ناسراوە و جیا لە بواری گۆرانی، لە بوارەكانی دیكەی وەك\" شێوەركاری، شێعر، رۆمان، دەرهێنەری رادیۆیی، شانۆ، دراما و توێژینەوە\" كاری كردووە و گەلێك شاكار و بەرهەمی خولقاندووە.