لە ساڵی ٩٨دا، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر لە پارێزگای کرماشان گیانیان لەدەست داوە

13:43 - 2 پووشپەڕ 2720

بەهۆی گیردۆبوون بە ماددەی سڕکەر، ، لە ساڵی ٩٨  لە پارێزگای کرماشان، ٣٠٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری هاوئاهەنگکردنی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٩٨، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر، لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە".

"عەلی شمشیری" هەر چەند ئاماژەی بە ڕێژەی قوربانییانی ژن و پیاو نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاند: "ئەم ئامارە بەنیسبەت ساڵی ٩٧، لەسەدا ٨٠ زیادی کردووە".

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاند: "زۆربەی بەرپرسانی حکوومەتی پرسی تووشبووانی هاووڵاتییان بە ماددەی سڕکەریان پشتگوێ خستووە و بۆ هاوکاریکردنی ئەم پرسە کەمتەرخەمن".